لە چەند رۆژی داهاتوودا لووتکەی بەغداد -2 لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا لووتکەی بەغداد -2 لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە چەند رۆژی داهاتوودا لووتکەی بەغداد -2 لە ئوردن بەڕێوەدەچێت
0

لایک

رۆژی سێشەممەی داهاتوو بە بەشداری 10 وڵاتی هەرێمی و جیهانی، دووەمین کۆنگرەی بەغداد بۆ هەماهەنگی و گەشەپێدان لە هۆڵی مەلیک حوسێن بۆ کۆبوونەوەکان لە ئوردن ساز دەکرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارە هەریەک لە تورکیا، ئێران، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و سەڵتەنەتی عومان، عێراق و ئوردن بەشداری تێدا بکەن، باشترکردنی دۆخی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەواش لە سەرەکیترین کۆبوونەوەکانی لوتکەکە دەبن.

یەکەمین کۆبوونەوەی لووتکەی بەغداد مانگی ئابی ساڵی رابردوو سازکرا، بۆ ئەمساڵیش بڕیاربوو هەریەک لە لوبنان و سووریا بەشداربن، بەڵام بەهۆی دۆخی ناوخۆیی هەردوو وڵاتەکەش بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت نەکراون، کە تایبەتکراوە بە هاوکاریکردنی عێراق لەبواری دابینکردنی ئاسایش، ئارامی و خۆشگوزەرانی.

لووتکەی بەغداد -2 جگە لە پرسە ناوخۆییەکانی عێراق، ژمارەیەک دۆسیەی هەرێمیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەوانەش بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاسایشی خۆراک کە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیاوە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە، بەبیابانبوون، بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتە سروشتییەکان.