لە چەمچەماڵ زاوایەک چوار کەسی ماڵە خەزوورانی دەکوژێت

لە شارۆچکەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک ‌هەڵدەکوێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی خێزانەکەی کوشت.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە میدیاکانی راگەیاند، "ئەو کەسانەی کوژراون برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێکی 14 ساڵ، هەروەها ژنێکیش برینداربووە".
وتیشی: "رووداوەکە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ بووە، ئەمبوڵانسیان ناردووە بۆ شوێنی رووداوەکە، بۆ ئەوەی تەرمەکان بنێرن بۆ پزیشکی دادی سلێمانی".