لە هەولێر بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان، دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی کانونی یەکەمی 2022 لە سنووری پارێزگای هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکان و هەروەها بەشەخۆراکی مانگی کانوونی یەکەمی 2022ش دابەشدەکرێت کە پێکهاتوە لە ( شەکر، فاسۆلیا و لەتکە نۆک).
باس لەوەشکراوە، لەئێستادا بەشەخۆراکی مانگانەی له بنکەکانی (216+220+221) دەورووبەری شار لە بنەسڵاوە، کەسنەزان،شاوێس، پیرزین ، مەلائۆمەر و پیرمام دەستیپێکردووە.