ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی هەولێر (ئەربیل) باوکێک کوڕە تەمەن 31 ساڵەکەی خۆی کوشت.
بە پێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر، رووداوەکە لە گەڕەکی زاگرۆسی هەولێر (ئەربیل) بووە و هۆکارەکەشی “کێشەیەکی خێزانی” بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کاژێر 05:30 خولەکی ئێوارە پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە. پۆلیسی هەولێر دەشلێت، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (هەڵکەوت. ک. ب) ـە و تەمەنی 31 ساڵانە. باوکیشی تەمەنی 55 ساڵانە.