لە هێرشێکی هەڕەمەکیدا 4 کەس لە نەرویج بریندار بوون

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی نەرویج رایگەیاند، هێرشکارێک لەمیانی هێرشێکی هەڕەمەکیدا لە ناوچەی نۆمیداڵ باشووری رۆژئاوای نەرویج بە چەقۆ چوار کەس برینداردەکات.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەلایەنی کەمەوە چوار کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان تووشی خوێنبەربوونێکی زۆر بووەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەوەش هاتووە، کەسە هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و دەروونی رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.