لە هێرشێکدا لە سنووری ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشێکدا لە سنووری ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سنووری ئامێدییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەک ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن و، بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن."