قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن رایگه‌یاند كه سبه‌ی پێنجشه‌ممە له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی شارۆچكه‌كه‌یان و چه‌ند شاره‌دێكی تری سنووره‌كه‌یان كردۆته پشووی فه‌رمی.
زانا ره‌حمان ره‌حیم قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن رایگه‌یاند: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لە سنوری شارۆچكه‌كه‌مان، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بڕیارمان دا سبەینێ پێنجشه‌م ڕێکەوتی (5-1-2023) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو شاره‌دێی گەرمک و ناڵپارێز و ناو شارۆچكه‌ی پێنجوێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی با و بارانی بەلێزمە ڕووی له هه‌رێم و عێراق كرد و بووه هۆی دروستبوونی لافاو له هه‌ندێ پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.