لە مانگی نیساندا ئەم رۆژانە دەکرێنە پشوو

لە مانگی نیساندا ئەم رۆژانە دەکرێنە پشوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە مانگی نیساندا ئەم رۆژانە دەکرێنە پشوو
0

لایک

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، لە مانگی نیسان سێ رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئەوانیش 1، 9 و 20ی نیسانن.

لە خشتەی رۆژمێری زایینی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2022 و تایبەت بە پشووەکان هاتووە، رۆژی 1ـی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشوورییەکان و رۆژی 9ـی نیسان بەبۆنەی رۆژی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات، رۆژی 20ـی نیسان سەری ساڵی ئێزدییەکانە کە بە جەژنی سووری ئێزدییەکان ناسراوە، بەم بۆنەیەوە لە هەرێم پشوو دەبێت.