لە مانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لە مانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

لە مانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە مانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕ و داهاتی نەوتی عێراقی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتەکەی نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل فڕۆشراوە و داهاتەکەی نۆ ملیار و 281 ملیۆن و 647 هەزار دۆلار بووە.

دەشڵێت، لەو بڕە (102) ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی بەسرە و دو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکوك هەناردەی دەرەوە کراوە.

راشیگەیاند: تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت فرۆشکراو 88 دۆلار و 53 سەنت بووە.

باسی لەوەشکردووە، 34 کۆمپانیای جیهانی هەستاون بە گواستنەوەی نەوتەکە لە مینای بەسرە و کەنداوی عەرەبی و جیهانی تورکی.