لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ كرایە پشوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ كرایە پشوو

لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ كرایە پشوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ كرایە پشوو
0

لایک

بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەت كرایە پشوو.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سبەینێ بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دامودەزگاكانی حكومەت پشووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە فەرمانگەكانی تەندروستی و هێزەئەمنییەكان لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.

هاوكات وەزارەتی پەروەردەی عێراق كەمێك لەمەوبەر ڕایگەیاند، تاقیكردنەوەكان بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە عێراق دەكات دواخراوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامیی دەبێت.