لە سلێمانی 64 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی کاروچالاکییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە، دەستیان بەسەر بڕی 64 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ-دا گرتووە.

لەراگەیەندراوێکدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەسەر رێنمایی و راسپاردەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەفەرمانی دادوەر لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگا دروست دەكات، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە چواری ئابی 2022ـدا لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاساییدا، دەستیان بەسەر 64 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لەناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابوویەوە و لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.

لە راگەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە کە دانیشتوی شاری سلێمانییە بەناوی (أ، ح،م) لە دایکبووی ساڵی 1975ـە و بەنیازبووە لە شاری سلێمانییەوە بیباتە شارەكانی تر، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراو