لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو
0

لایک

وەزارەتی پێشمەرگە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەی بە رووداوی هاتووچۆ راگەیاند و دەڵێت، “بە ئەرکێکی سەربازیی چوونەتە نووسینگەی لیوای 19ـی پیادە”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوو پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 19ـی پیادە لەنزیک گوندی سوسێ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، “بەداخەوە یەکێک لەو دوو پێشمەرگەیە بەناوی (ن. ع. حوسێن مەحمود پیرۆت) گیانی لەدەستدا”.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، پێشمەرگەیەکی دیکە بەناوی بەشدار رەسول شێخە لە رووداوەکەدا بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، دوو پێشمەرگەکە بە ئەرکێکی سەربازی فەوجەکەیان چوونەتە نووسینگەی لیوای 19ی پیادە لە هەولێر(ئەربیل)، لە رێگەدا و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.