لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە

لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک دۆزینەوەی یەکێک لە کۆنترۆین شارەکانی جیهانی رایگەیاند کە ناوی زاخیکۆیە لە سنوری قەزای سمیلە دوای دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە لەو ناوچەیەدا.

بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک رایگەیاند، “تیمێکی هاوبەشی کوردستان و ئەڵمانیان توانیویانە شارێك بدۆزنەوە کە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئیپمڕاتۆریەتی میتانی کە سێ هەزار و (400) ساڵ پێش زایین ژیاون”.

ئاماژەی بەوەشداوە، وشکەساڵی بوەتەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ و دەرکەوتنی ئەو شارە بە ناوی زاخیکۆ و بە زمانی بابلی و بزمارییەکان ناوەکەی نەخشێنراوە.

بیرفکانی دەڵێت، “بەپێی ئەو نوسراوانەی دۆزراونەتەوە زاخیکۆ ناوەندێکی گرنگی ئیمپڕاتۆریەتی میتانی بوە لە ساڵانی (1550) بۆ (1350)ی پێش ساڵی زایینی”.

راشیگەیاند، “تا ئێستا نزیکەی دو هەزار شوێنی مێژویی لە پارێزگای دهۆك دۆزراونەتەوە”.