لە بابل یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن به‌ تای خوێنبه‌ربوون راگه‌یه‌ندرا

لە پارێزگای بابل یەکەمی حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

لە پارێزگای بابل یەکەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

به‌پێی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی، وەسام ئەسڵان جبوری، سەرۆكی قەیرانەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی تای خوێنبەربوون لەپارێزگای بابل بەیاننەمەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

وەسام ئەڵان جبوری رایگەیاندووە، "چوار حاڵەتی تای خوێنبەربون گومانیان لێكراوە كە سێ حاڵەتیان نێگەتیڤ بوون، یەكێكی دیكەیان پۆزەتیڤ بوو، لە ناحیەی جبلەی سەر بە پارێزگای بابل، كە بووە هۆی مردنی نەخۆشەكە لە نەخۆشخانەی مەرجانی پزیشكی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حاڵەتەكە لەلایەن بەشی تەندروستی بابلەوە مامەڵەی لەگەڵداكراوە بە گرتنەبەری هەمو ڕێوشوێنێكی تەندروستی پێویست.

سەرۆكی قەیرانەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون وتیشی، "لە سبه‌ی شەممەوە نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری بابل ڕێكارەكانی پێویست بۆ پاككردنەوەی ئاژەڵەكان (ئاژەڵ و مەڕ) جێبەجێ دەكات".

هاوكات داوای لەهاوڵاتیانی پارێزگای بابل كرد وەك بەخێوكەری مەڕوماڵات و گۆشتخۆران هەموو ڕێوشوێنی پێشوەختەی تەندروستی پەیڕەوبكەن لەكاتی مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵدا چونكە تای خوێنبەربوون دەگوێزرێتەوە بۆ بەخێوكەرانی ئاژەڵ، به‌تایبه‌تی پێویستە گۆشت بە باشی بكوڵێنرێت ئینجا بخورێت.