لە ئەڵمانیا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی سورێژەی مەیمون دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە ئەڵمانیا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی سورێژەی مەیمون دەبێت

لە ئەڵمانیا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی سورێژەی مەیمون دەبێت

پەیمانگەی رۆبەرت کۆچ رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی سورێژەی مەیمون بووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە ئەڵمانیا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی سورێژەی مەیمون دەبێت
0

لایک

پەیمانگەی رۆبەرت کۆچ لە ئەڵمانیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەڵمانیادا دوو هەزار و 982 کەس تووشی سورێژەی مەیمون بووە و تەنها حەوت کەس لەوانە لە رەگەزی ئافرەتە.

هاوکات پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەداوە کە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ تووشی هەمان نەخۆشی بووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە هەمان ماڵ، دوو گەنجی دیکە پێشووتر تووشی نەخۆشییەکە بوون.

رووداوەکە لە ویلایەتی بادێن-وۆرتەمبێرگ روویداوە و لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی ویلایەتەکە باسی لەوە کردووە کە منداڵەکە نیشانەی نەخۆشییەکەی پێوە نابینرێت بەڵام لە ئەنجامی پشکنین دەرچووە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە.

پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە 23ـی تەمموز باری لەناکاوی بۆ نەخۆشی سورێژەی مەیمون راگەیاندبوو، شایەنی باسە لە ئەڵمانیا یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی سورێژەی مەیمون لە 19ـی ئایار تۆمارکرابوو.