لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا
0

لایک

لەمیانی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک، سەربازێکی عێراقی کوژرا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، عامر نوری بە میدیاكانی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە نزیک قەزای دوبز دەست پێکردووە.

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە لێواری رێگا کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستان داندرابووەوە، سەربازێکی عێراقی کوژراوە.

عامر نوری ئاماژەی بەوەشدکرد کە ئەو سەربازە کارمەندی یەکەی هەواڵگری سەربە سوپای عێراق بووە، جەختیشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و بەرفراوانتر کراوە.