لە ئەمڕۆوە دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لە ئەمڕۆوە دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر

لە ئەمڕۆوە دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر

شوبات 13, 2023 14:30
لە ئەمڕۆوە دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت لە فڕۆکەخانەی هەولێر
0

لایک

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق، لە فڕۆکەخانەی هەولێر تاکو 7 هەزار دۆلار بەنرخی تازە دەدرێتە گەشتیاران و بڕیارەکەش لەئێستادا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لەرێگەی (RT) بانکەوە دەستبکات بە فرۆشتنی دۆلار بەنرخی تازە بۆ گەشتیاران، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە بەهای 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەدرێت، هیچ گەشتیارێکیش ناتوانێت لە 10 هەزار دۆلار(یەک دەفتەر) زیاتر لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوەی وڵات.

دوێنێش بانکی رافیدەین کە یەکێکە لەو بانکانەی سەر بە حکومەتی عێراقە رایگەیاند، لەئێستادا لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستیانکردووە بە فرۆشتنی دۆلار تاکو 7 هەزار دۆلار بە گەشتیاران، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی داراییش بانکەکە 100 دۆلار بۆ گەشتیاران بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت.