“لە ئۆکراینا ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگا زیانیان بەرکەوتووە”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “لە ئۆکراینا ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگا زیانیان بەرکەوتووە”

“لە ئۆکراینا ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگا زیانیان بەرکەوتووە”

ماتیلدا بۆگنەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند لە ئۆکراینا چەندین قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگا بەھۆی جەنگی رووسیاوە زیانیان بەرکەوتووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“لە ئۆکراینا ژمارەیەکی زۆر قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگا زیانیان بەرکەوتووە”
0

لایک

ماتیلدا بۆگنەرلە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ باسی لە سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا کرد.

بۆگنەر، ئاماژەی بەوە کرد کە ھەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئۆکراینا چووەتە 14 شاری  ناوچەکانی کیێڤ و چەرنخێڤ .

ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دوای داگیرکاریی یەکە سەربازییەکانی رووسیا کە تاکو کۆتایی مانگی ئادار بەردەوامبووە شوێنەکانی نیشتەجێبوون وێرانکراون و دۆخی خەڵکی مەدەنی زۆر سەختە.

وتیشی “ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی ئەوەیان پێراگەیاندین کە خانەوادە و کەسوکاریان کوژراون، دەستگیرکراون یان بێسەروشوێنن. خانەوادەیەکی پێنج کەسی لە ماکاریڤ لە کاتی دەرچوونیان لە شارەکە کراونەتە ئامانج و دوو ئەندامی خانەوادەکە گیانیان لەدەستداوە”.

ماتیلدا بۆگنەر، باسی لەوەش کرد کە مەدەنییەکانی زۆربەی ئەو شارانەی کە رووسیا ھێرشی  کردووەتەسەری لە قەیرانی بەدەستھێنانی ئاو و خۆراکدان و بەھۆی داڕوخانی ژێرخانی ئەو ناوچانە بەدەستھێنانی خزمەتگوزاری تەندروستیش ئەستەم بووە.

بۆگنەر، راشیگەیاند ھەواڵی کوشتنی لەسەرووی 300 کەسی مەدەنی لەلایەن ھێزەکانی رووسیاوە لە بوچا و باکووری کیێڤ-ی پێگەیشتووە و ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ئەگەری ھەیە ئەم ژمارەیە زۆر لەوە زیاتر بێت کە دیاریکراوە.

  سێ ھەزار و 381 مەدەنی گیانیان لەدەستداوە ماتیلدا بۆگنەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند بەپێی ئامارەکان نەتەوەیەکگرتووەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە لە 24ی شوباتەوە بۆ ئێستا سێ ھەزار و 381 مەدەنی لە ئەنجامی ھێرشەکانی رووسیا گیانیان لەدەستداوە و سێ ھەزار و 680 کەسیش برینداربوون.

بۆگنەر، ئەوەشی خستەڕوو کە لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە سەردانی کردووە شوێنەکانی نیشتەجێبوون زیانی بەرکەوتووە و جگە لەمانە قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگاکان خاپوور بوونە.ماتیلدا بۆگنەر، دووپاتیکردەوە کە لەسەرانسەری ئۆکراینا لانیکەم ٥٠ شوێنی پەرستشی تایبەت بە موسڵمان، کریستیان و جوولەکەکان بەھۆی جەنگەکەوە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و رایگەیاند “لەو ناوچانەی کە پێکدادانی چڕ تێیدا بەردەوامە بەھۆی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان و زیان گەیاندن بە ناوەندە تەندروستییەکان گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە مەدەنییەکان ئەستەم کردووە”.

بۆگنەر، ئەوەشی باس کرد کە لەکاتی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ مەدەنییەکان پێیان راگەیاندوون کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا دەستدرێژی، دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنیان لەبەرامبەر ئۆکراینییەکان ئەنجامداوە.