پارتی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەین لە عێراق

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی لە بارەی هەڵوێستی پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا کرد.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد.

دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش کراوەتەوە بۆ دەربازبون لە چەقبەستویی سیاسی.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی هەڵبژاردنەوە، هەردولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێک هەمو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر هەفتەی رابردوو داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستویی عێراق، تا دێت دەنگوباسی هەڵبژاردن لە عێراق گەرمتر دەبێت.