لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا پێشمەرگەیەک برینداربوو

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تیرریستی داعش کوژراون

پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری مەخموور ئەنجامدا و بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگەش دەڵێت، "پێشمەرگەیەک برینداربووە و دوو داعش کوژراون".

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە لە سنووری گوێڕ و مەخموور راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەشی باکووری چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور، پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدا و لەمیای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش پێشمەرگەیەک بە سووکی برینداربوو.

بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تیرریستی داعش کوژراون و سێ تونێل و چەند ئەشکەوتێک کە داعش کردبوونیە پەناگە، خاپوورکراون.