لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا دوو تیرۆریستی داعش لەم پارێزگایەی عێراق کوژران

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دوو تیرۆریست لە سەلاحەددین کوژران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، لەمیانی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین لە پارێزگای سەلاحەددین، دوو تیرۆریستی داعش کوژران.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە تۆڵەی شەهیدانمان و لە پێناو سزادانی دادپەروەریانەی تیرۆریستان، قارەمانەکانمان لە فەوجی دووی لیوای سەربازی سەربە ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین لە سنووری پارێزگای سەلاحەددین، توانیان لە گەڕەکی جمهوری قەزای دوجێل دوو تیرۆریست کوژران".