لەماوەی 24 کاتژمێردا 12 چەکداری داعش لە بەغداد کوژران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و کێوماڵکردنی پێگەکانیان، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای بەغداد 12 چەکداری داعش کوژراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی ئاسایشی زیارەتکارانی رۆژی شەهیدکردنی ئیمام کازم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە و تیایدا 12 چەکداری داعش کوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەمەبەستی پاراستنی زیارەتکاران هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا کراوە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هێزەکان بەگوێرەی شوێنەکان دیاریکراوە.