وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند، لەسەر کوشتنی کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک، وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە.
رۆژی 18-03-2022، رووداوێکی کوشتن لە گوندی پیرەفاتی نزیک شاری دھۆک روویدا. ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک تایبەت بە رووداوەکە راگەیاند، “رۆژی شەممە 26-3-2022 دوو کەس خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کامیران یونس پیرەفاتی کە یەکێکیان دیندار دۆسکی، وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە”.
پێشتر لەسەر کوشتنی ئەو هاونیشتمانییە سێ کەس وەکو تۆمەتبار لەلایەن دادگەوە داواکرابوون، کەسێکیان پێشتر خۆی رادەستکردبوو، دووانەکەی دیکەش رۆژی 26-3-2022 خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە.
کوژراوەکە دانیشتووی گوندی “زێوە شەفیقی” سەر بە ناحیەی زاویتەیە و رووداوەکە بەهۆی هەبوونی کێشە لەسەر زەوی و زار روویداوە. ئەوەش دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەنێوان کوژراوەکە و تاوانبار.