لەسەر فول لایت گەنجێک بە چەقۆ بریندار دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەسەر فول لایت گەنجێک بە چەقۆ بریندار دەکرێت

لەسەر فول لایت گەنجێک بە چەقۆ بریندار دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لەسەر فول لایت گەنجێک بە چەقۆ بریندار دەکرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری دوو چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و لەسەر “فول لایت” بریندار کراوە.

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، 11-12ـی کانوونی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی رووداوێکی برینداربوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، گەنجێک بە ناوی (هـ، م، ح) لە دایکبووی 2002 کە دانیشتووی قەڵادزێیە و کاسبە، بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، بە وتەی بریندارەکە، “لە گەڕەکی راپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتەسەر و بە سەختی برینداری کردووە و لەلایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

هاوکات، هاووڵاتی (هـ، م، ح) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.

دوای رووداوەکە پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە و دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.