وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نوێنه‌ری سویدیان له به‌غداد بانگهێشتكردووه و به‌هۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن “توندڕه‌وان”ی سویدییه‌وه په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تیان عێراقی راده‌ستكردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، “نوێنه‌ری شانشینی سویدمان له به‌غدا بانگهێشتكردووه و ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عێرامان پێداوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یەک توندڕه‌و كه له‌لایه‌ن (راسمۆس پاڵۆدان)ـه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، ئه‌مه‌ش وه‌ک گێچهڵكارییهک به هه‌ستی موسڵمانان و زیانگه‌یاندنێكی زۆر هه‌ستیارانه به پیرۆزییه‌كانیان”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، “هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌ما مرۆییانه‌یه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرۆكی ئایینه‌كان هه‌یه و له‌گه‌ڵ بنه‌مای داننان به ئایینه‌كانی دیكه یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌و كاره‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سوید و موسڵمانان به گشتی ده‌بێت، جا چ له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی بێت، یانیش له كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانی ئه‌وروپا بێت”.