لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەت بڕی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر خەرج دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەت بڕی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر خەرج دەکرێت

لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەت بڕی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر خەرج دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حکومەت بڕی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر خەرج دەکرێت
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 7 ملیار و 871 ملیۆن دینار بۆ هەولێر(ئەربیل).

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێم و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێم و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و پاک مانەوە و راگرتنی سیمای شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 7 ملیار و 871 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر.

ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.