لەسەدا 70ـی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشکراوە

وەزیری بازرگانی ێراق رایگەیاند، لەسەدا 70ـی سایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشکراوە و پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا عەلا ئەلجبووری، وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دا و باسی لەوەکرد کە پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەو ئامادەکارییە دەگەرێتەوە کە پێشووتر کردوویانە.

ئەلجبووری باسی لەوەشکرد کە کۆی بەرهەمی نیشتمانی تاوەکو دوێنێ گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 102 هەزار تۆن کە بڕەکە زیاتری ئەو بڕەیە پێشووتر پێشبینی بۆ کراوە. ئەو باسی لەوەشکرد کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ساڵی 2021 دابەشکراوە ئەمساڵیش بۆ دابەشکردنی سەرجەم شایستەکان هەماهەنگی تەواو کراوە.

مانگی پێنجی ئەمساڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی عێراق دەستیپێکرد، نرخی گەنمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی داهاتوو زیاترە، بەپێی شارەزایان ئەمساڵ هەر کیلۆیەک نزیکەی 600 دینار زیادکراوە.