له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران کرد له عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق له به‌غداد له‌گه‌ڵ محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە له‌تیف ره‌شید كردووه بەبۆنەی هەڵبژاردنی وه‌ک سەرۆككۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە لە ئەركە نوێیەكه‌یدا و جەختیشی كردووه‌ته‌وه لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق له‌باره‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سەقامگیریی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان كراوه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كردووه‌ته‌وه.
جێی باسە، رۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یەکەمی 2022، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆکكۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.