لەتیف رەشید بە فەرمی وەکو سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەتیف رەشید بە فەرمی وەکو سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت

لەتیف رەشید بە فەرمی وەکو سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لەتیف رەشید بە فەرمی وەکو سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە کۆشکی سەلام د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا ئامادەیی نیشاندا بۆ دەستبەکاربوون لە ئەرکی سەرۆککۆماری نوێی عێراق. هەروەها ژمارەیەک لە سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی عێراق، بەرپرسانی حکومی و نوێنەری وڵاتانی بیانی ئامادەبوون.

سەرۆککۆماری تازە لە وتارێکیشدا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەگوێرەی دەستوور و بەڵێن دەدات پابەندی دەستوور بێت و سەروەری عێراقیش بپارێزێت.

ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی 13ی تشرینی یەکەم پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ کۆبووەوە و لەتیف رەشید بە زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پەسندکرا.