لەبوومەلەرزەکە رزگارییان بوو، ئەمجارە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک گیانیان لەدەستدا..

لە ئەنجامی داڕمانی میچی خانوویەک لە پارێزگای قۆنیا، حەوت هاووڵاتیی بیانی کە زانرا لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەشی شوبات بوون، گیانیان لەدەستدا.

لە شەقامی سریاغای گەرەکی یەدیلەر لە قەزای کاڕاتای سەربە پارێزگای قۆنیا، ئاگر لە خانوویەک کەوتەوە کە دوو خێزانی سووری تێدابووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، ژمارەیەک لە تیمەکانی پۆلیس، بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

لەو کاتەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دەدا، میچی خانووەکە داڕما.

دوای کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەو ئامێرانەی کە هێنرابوونە شوێنەکە دارووپەردووی خانووەنەکە لابران.

تیمەکان تەرمی حەوت کەسیان لە هەمان خێران دۆزیەوە.

دواتر زانرا ئەو حەوت کەسە لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات بوون و لە قەزای نورداغ لە غازی عەنتابەوە هاتبوونە شارەکە.

هەر لە رووداوەکەدا دوو ئەندامی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون و بە ئامبوڵانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.