لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە بەحرکە دژەتیرۆر روونکردنەوە دەدات
درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە كهوته خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەڕەی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 07:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵهوانییهكی نزیک جێژنیكانی سهر به ناحیهی بهحركهی پارێزگای ههولێر(ئەربیل)، كهوتهخوارهوه و هیچ زیانێكی لێنهكهوتەوە.
دژه تیرۆریش هاونیشتمانییان دڵنیادەكاتهوه، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.