لەبارەی پارەی کارەباوە بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت

لەبارەی پارەی کارەباوە بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لەبارەی پارەی کارەباوە بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى رایگەیاند، تیمەکانیان پارەی کارەبا لەبەردەم ماڵاندا وەردەگرن و پێویست ناکات هاووڵاتیان سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، لە ئاگادارییەکیدا بۆ هاوبەشانی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەڵێت “لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێک لە پڕۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن”.

ئەوەش هاتووە، “تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لە داهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا)”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاووڵاتیان دەکات، هاوکاری ئەو پرۆسەیە بن كە بە سوودی گشتی و كەسی هاوبەشانی کارەبا تەواو دەبێت، چونکە هاووڵاتیان بەشێک لە ئەركەكانیان كەمدەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە.

ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە کاتێکدایە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیان کە هاوبەشی کارەبان و رۆژانە کارەبای نیشتمانی بەکاردەهێنن، بەڵام پارەی کارەبا نادەنە فەرمانگەکانی کارەبا و بڕێکی زۆر قەرزی کارەبا لای هاووڵاتیان کەڵەکە بووە.