لێدوانێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ بەرزدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لێدوانێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ بەرزدەکاتەوە

لێدوانێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ بەرزدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لێدوانێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی نەوت و زێڕ بەرزدەکاتەوە
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە 28-07-2022، نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی بەگوێرەی رۆژی رابردووی خۆی، ئەوەش دوای ئەوەی قەبارەی نەوتی یەدەگکراو لە ئەمریکا دابەزی و خواست بۆ بەنزینیش زیادیکرد. لێدوانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە دەڵێت، رەنگە لە مانگی ئەیلوول سوودی بانکی بەرزنەکاتەوە، هۆکارێکی دیکەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 107 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێکساس 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1737 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوە لەکاتێکدایە لە هەفتەکانی رابردوو هەر ئۆنسەیەک بۆ ئاستی 1690 دۆلار دابەزی بوو.