لێدوانی وڵاتان لە لووتکەی بەغداد لەبارەی عێراق
ئه‌و چاڵاكییه كه به لووتكه‌ی به‌غداد ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی، خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
لووتكه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوکات سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان تیایدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ش، میسر، سعودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوێت، عومان، توركیا و ئێران بەشدارییان کردووە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە: پشتگیری لە سوودانی دەکەین بەرامبەر بە تەحەدیاتەکان
ئەمیر بین فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە گەڕی دووەمی لووتکەی بەغداد رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە بەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی تەحەدیاتەکان.
ئەوەشی راگەیاندووە، سعودیە بەردەوامی بە یارمەتییەکانی دەدات بۆ عێراق و بە هەموو شێوەیەکیش لەگەڵ عێراق بەرەوپێش هەنگاو دەنێین لە ئاسۆی نوێ لەگەڵیدا.
وەزیری دەرەوەی بەحرێن: پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکەین
شێخ خالید بین ئەحمەد بین محەمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن لەمیانی وتەیەکیدا لە لووتکەی بەغداد رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لەسەقامگیری عێراق دەکات و بەنیازین ئەو رێککەوتنانەی کە خزمەت بە عێراق دەکەن بێتە ئاراوە.
ئەوەشی وتووە، "بەحرێن هەمووکات لە هەوڵی ئەوەدایە پەیوەندییەکانی یارمەتی و برایەتی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات. هەر هەوڵێکی دەرەکی کە دەستوەردان بکات لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران: پشتگیری لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەکەین
ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لووتکەی بەغداد وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند، ئێران برەو بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دەوروبەر دەدات.
وتیشی، "وڵاتی ئێران بەهەموو شێوەیەوەک پشتگیری لە حکومەتەکەی سوودانی دەکات و هەوڵی جیددی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەدات".
وەزیری دەرەوەی عوممان: هەوڵی بەدەستهێنانی پێشکەوتن دەدەین لە عێراق
بەدر بین حەمەد بین حەمود ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان لە وتارێکیدا لەمیانی لووتکەی بەغداد رایگەیاند، جەخت لە هەولەکانمان دەکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە عێراق.
وتیشی، "پێویستە ئەرزێکی واقیعی هاوبەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بنیاتبنێین بۆ ئەمەش پێویستە هاوهەڵوێستی لەگەڵ عێراق بنوێنێن بۆ بەدیهێنانی ئاواتی عێراقییەکان".
سەرۆکوەزیرانی کوێت: داوادەکەین دووبارە سنووری کوێت لەگەڵ عێراق بکێشرێت
ئەحمەد نەواف ئەحمەد سەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت رایگەیاند، وڵاتەکەی داوا لە بەشداربووانی لووتکەکە دەکات، دووبارە هەولی کێشانی سنووری نێوان کوێت و عێراق بدەن.
ناوبراو لەمیانی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە ئەگەری لەدەستدانی ئاسایش لەلایەن یەکێک لە وڵاتان، ئەوا وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی چێژ لە ئاسایش وەرناگرن. لەم سۆنگەوە داواکارین دووبارە نەخشەی کوێت و عێراق بکێشرێتەوە".
سەرۆکی میسر: سەرکەوتنی عێراق سەرکەوتنی هەموومانە
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە وتەیەکیدا لە لووتکەی بەغداد ئەوەی خستەڕوو، سەرکەوتن و سەروەری عێراق بەواتای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دێت.
سیسی وتیشی، "لەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆماندا بەتەواوی درک بەو چاکسازی و پێشکەوتنانە دەکەین کە عێراق و عێراقییەکان بەخۆیانەوە بینیویانە. لێرەوە دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی و عێراقییەکان دەکەم".
پێداگری لەسەر ئەوەشکرد، "ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سەرەتایەکە بۆ کاری هاوبەشی نء+ێوان عێراق و میسر و ئوردن و هەموو وڵاتانی بەشداربوو".
سەرۆکی فەڕەنسا: پاڵپشتی عێراق دەبین
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا له وتاره‌كه‌یدا رایگەیاند، وڵاتانی به‌شداربوو هه‌موویان هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌مووان به په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌قامگیری عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌موو شتێكی هه‌یه كه واده‌كات به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت و به‌شداری بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت".
کۆمکاری عەرەبی: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی وڵاتان
ئەحمەد ئەبو غیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە لووتکەی بەغداد -2 کە ئەمڕۆ لە ئوردن بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد، نابێت عێراق ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ ململانێ و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی وڵاتان، بەتایبەتیش ناکۆکی هەرێمایەتی لەم ناوچەیەدا وەک زنجیرەیەکی بەیەکەوە بەستراو وایە و ناکۆکی لە هەر شوێنێکدا رووبدات، کۆی ناوچەکە دەخاتە گرژییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەکات لەسەرجەم بوارەکان، دژی هەوڵی چەند لایەنێکی هەرێمیش دەوەستێتەوە بۆ زیادکردنی ناکۆکی مەزهەبی و دابەشبوونی زیاتر، کە لەدواجاردا دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.