ئەمڕۆ دووشەممە 13-02-2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لەژێرناوی “سیمای حکومەتەکانی داھاتوو” لە دوبەی دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکە و دەستپێکی لووتکە بە وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەستیپێکرد.
جێی باسە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان دوای پێشکەشکردنی وتارێک، کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری وڵاتان دەبێت.