رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا و ڤۆڵۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە.
لوتکە سێ قۆڵییەکە له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا (له کۆشکی پۆتۆچکی) به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی بڵاوکراوەکانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كۆبوونه‌وه‌كه 40 خوله‌كی خایاندووە.
شاندی توركیا پێكهاتبوون له مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه، هاكان فیدان، سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری و ئیبراهیم قاڵن، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیای بۆ وڵاته‌كه‌ی، به گرنگ زانی.