لوتكەی سێقۆڵی نێوان پوتین و رەئیسی و ئەردۆغان لە تاران بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لوتكەی سێقۆڵی نێوان پوتین و رەئیسی و ئەردۆغان لە تاران بەڕێوەدەچێت

لوتكەی سێقۆڵی نێوان پوتین و رەئیسی و ئەردۆغان لە تاران بەڕێوەدەچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لوتكەی سێقۆڵی نێوان پوتین و رەئیسی و ئەردۆغان لە تاران بەڕێوەدەچێت
0

لایک

بڕیارە سبەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكۆماری توركیا، بەسەردانێكی فەرمی بگاتە تاران و كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکكۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام بدات.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سەردانەكەی ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکكۆماری ئێرانە، بە مەبەستی بەشداریكردن لە حەوتەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی ئاست باڵای توركیا – ئێران، كە رۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە، لە تاران بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، حەوتەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی ئاست باڵای توركیا – ئێران، رۆژی سێشەممە 19-7-2022 بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئیبراهیم رەئیسی لە تاران ئەنجام دەدرێت.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە، كە بە بەشداریی وەزیرە پەیوەندیدارەكانی هەردوو وڵات رێكدەخرێت، پێداچوونەوە بە سەرجەم لایەنەكانی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا – ئێران دەكرێت و هەنگاوەكانی پێشخستنی هەماهەنگیی دوولایەنەش تاوتوێ دەكرێت.

لەبەشێكی دیكەی راگەەیندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکكۆماری توركیا، لە هەمان رۆژدا بە بەشداریی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا و میواندارێتی سەركۆماری ئێران، بەشداری لە حەوتەمین كۆبوونەوەی لووتكەی سێقۆڵیی بەشێوەی ئاستانا دەكات، كە لە تاران بەڕێوەدەچێت.

پێشبینی دەكرێت لە میانی لووتكەكەدا، راوێژكاریی لەسەر پرسەكانی وەكو؛ دوایین پێشهاتەكانی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەكان بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی، دۆخی مرۆیی و گەڕانەوەی ئاوارەكانی سوورییەكان بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەكەیان، بكرێت.