ئاژانسی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمامی حوسێن، له پارێزگای كه‌ربه‌لا پێنج رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه تا 15ـی ئه‌م مانگه (ئه‌یلوول)، له كه‌ربه‌لای باشووری عێراقدا پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
وا بڕیاره 16 – 17 ئه‌یلوول/ 2022، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تكارانی ئێرانیش پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ملیۆنان كه‌س له پێكهاته‌ی شیعه مه‌زهه‌ب، به‌شداری مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لادا بكه‌ن.