لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن

تائێستا هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو لایەندا نەبووە

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و تێپەڕاندنی بەربەستی بەردەم پەرلەمان و چوونیان بۆ نێو ئەنجومەنی نوێنەران، لایەنگرامی چوارچێوەی هەماهەنگیش بەرەو ناوچەی سەوزی بەغداد بەڕێکەوتن.

سەرەڕای ئەوەی تائێستا هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو لایەندا نەبووە، بەڵام یەکێک لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پاراستنی یاسا لە بەردەم پردی هەڵواسراو، برینداربووە.

جێی باسە، دوێنێ چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند کە لە ئێستادا دۆخی عێراق کودەتایان وەبیردێنێتەوە و لەو سۆنگەیەشەوە داوایان لە لایەنگرانیان کرد لەپێناو بەرگریکردن لە هەوڵی کودەتا و پێشێلکاری دەستوور و شەرعیەت و یاساکان، خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.