لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبنەوە

لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبنەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

لەلایەکی دیکەوە راگەیاندنی رەوتی سەدر دەڵێت، “شۆڕشگێرانی شۆڕشی عاشورا دەستیان بە دانانی خێوەتەکانیان کردووە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغداد بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی”.

رۆژی 30ـی تەمموزی ئەمساڵ خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر چوونە نێو ناوچەی سەوز و دواجار دەستیان بەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داگرتبوو. دواتر ئیبراهیم ئەلجابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی شەهید سەدر رایگەیاندبوو کە خۆپیشاندانەکان لەدژی کاندیدکرانی محەمەد شیاع سودانی ـیە.

دواجار سەدر داوای کردبوو لە ریشەوە سیستەمی سیاسی و دەستوور بگۆڕدرێت و دوا بە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.