سێشه‌ممه‌ی، رێكەوتی 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تاران ڕایگەیاند، “له داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر له سووریا رووده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی له سووریا باسی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، پێویستە جارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن”.
عێراقچی لەبارەی دۆخی یەمەن و شەڕی نێوان ئەو هێزە و ئیسرائیلیش قسەی کرد و وتی، حـ.ـوسییه‌كانی یه‌مه‌ن لە بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل “پێویستییان به هاوكاری و پشتیوانی ئێران نییه، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران به هه‌موو توانایه‌كییەوە پشتگیری له به‌ره‌ی به‌رگری و گه‌لی یه‌مه‌ن ده‌كات”.
عێراقچی وتیشی، “یه‌مه‌نییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ختی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی – ئیسرائیلی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بوێرانه و به مووشه‌كی خۆماڵی نێوجه‌رگه‌ی ئیسرائیل دەکەنە ئامانج”.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران هەمیشە پشتیوانی لە هەموو ئەندامانی بەرەی موقاوەمە کردووە و بەردەوامیش دەبێت”.
عێراقچی ڕایگەیاند، “یەمەنییەکان زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا دەرکەوتن و کارەکانیان بۆ پشتیوانی لە بەرەی موقاوەمە، حەمـ.ـاس و دۆزی فەلەستین ئەنجامدا، کە ئەوەش بێ وێنە بوو و لە چاوەڕوانی زۆر لایەن زیاتر بوو”.