كەشناسی هەرێم: لەسبەینێوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەكات و زۆربەی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە، پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرما 1-2 پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزمدەبنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی كەم كەم، هەروەها بەفر لە ناوچەشاخاوییەكان سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و دواتر زۆربەی ناوچەی جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لەكاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت”.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 10 پلەی سیلیزی

دهۆك / 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 11 پلەی سیلیزی

سۆران / 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 15 پلەی سیلیزی