كەشناسی: لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كەشناسی: لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە

كەشناسی: لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
كەشناسی: لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە
0

لایک

بەشی پێشبینی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە     17 – 11- 2022  
كەش/ كەش بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .كاریگەری ئەو شەپۆڵە باران باران بارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بە لاوازی دەمێنێتەوە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی سنووری ئەو دوو پارێزگایە دەبارێت .لەگەڵ بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەگەرێكی كەمی نمە بارانی دەبێت , لە ئێوارەدا كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت و ئاسمانی تەواوی ناوچەكەمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور .
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكووری  خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
پلەكانی گەرما / نزیك  دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ 
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .


سبەی هەینی    18 – 11 – 2022
ئاسمان لە سەنتەری پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت, هەروەها لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە .  
 پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  15 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  16 پلەی سیلیزی
سۆران    :  13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  20 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 17 – 11 – 2022