كۆمیانیای دانه‌گاز زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كۆمیانیای دانه‌گاز زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو

كۆمیانیای دانه‌گاز زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
كۆمیانیای دانه‌گاز زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ده‌خاته‌ڕوو
0

لایک

کۆمپانیای دانەگاز راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، “بەرهەمهێنان بەردەوامە”.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، “شەوی رابردوو چەند مووشەكێک لە دەوروبەری كێڵگەی كۆرمۆر كەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە”.

کۆمپانیاکە جەختیکردووەتەوە کە “پرۆسەی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ئاسایی بەبێ پچڕان بەردەوامە”.

شەوی رابردوو ژمارەیەک مووشەكی جۆری گراد لە گوندی كۆكسەوە لە باشووری ناحیەی توزخورماتوو ئاڕاستەی کێڵگەی كۆرمۆر كرا.

ئەمە لەکاتێکدایە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی و سێ جار لەسەر یەک لە ماوەی چوار رۆژدا بۆردومانکرا.