به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، له‌ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆكیش ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان له نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ل دروستبونی تۆزێكی سوک، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ورده‌بێت و له كاته‌كانی به‌یانی زودا خۆڵبارین زیاد ده‌بێت پاشان خۆڵ بارینه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێک نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگادا هه‌یه، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت له گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوک، هه‌روه‌ها له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوک، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت تۆزكه كه‌مێك زیاتر ده‌بێت.