كه‌شناسی: بارانبارین دەستپێدەکات
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه‌شوهه‌وای وڵات بۆ سبه‌ی شه‌ممه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست ئاسایی ده‌بێت، هاوكات له ناوچه‌كانی باكوور (هه‌رێمی كوردستان) ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه‌كانی باشووریش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ک نزم ده‌بنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "كه‌شووهه‌وای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هاوكات كه‌شووهه‌وای ناوچه‌ی باكووریش نیمچه هه‌ور ده‌بێت، كه‌شووهه‌وای رۆژی دووشه‌ممه‌ش ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هه‌ور له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور، هاوكات له ناوچه‌ی باكوور نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری باراناوی و ئه‌گه‌ری هه‌وره‌بروسكه هه‌یه، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما كه‌مێک نزم ده‌بنه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه، "كه‌شوهه‌وای ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه‌كانی باكووریش هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ، هاوكات كه‌شووهه‌وای ناوچه‌كانی باشوور ده‌بێت، نیمچه هه‌ور ده‌بێت".