كازمی: حكومه‌ت رووبه‌ڕووی سه‌ختترین بارودۆخ بوه‌ته‌وه
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ به‌رده‌وامبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی داوای دابینكردنی بوودجه و سه‌قامگیری ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان له ئه‌ستۆ بگرن، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت رووبه‌ڕووی سه‌ختترین بارودۆخ بوه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندوه، "وڵات به‌رگه‌ی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه ناگرێت، حكومه‌تیش به هه‌مو هه‌وڵه‌كانی كارده‌كات و پێویستی به بوودجه و سه‌قامگیری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیركردنی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له هه‌مولایه‌ک كرد كه هه‌ڵنه‌خڵه‌تێن و نه‌خزێندرێنه ناو بانگه‌شه‌كانی توندوتیژی و ئاژاوه‌كانه‌وه و باسی له‌وه‌كرد، پێویسته هه‌مو لایه‌ک ئارام و ژیر و عه‌قڵانی بێت، به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانه‌وه.