كازمی جارێكی دیكە لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان کۆدەبێتەوە

مستەفا كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بانگێشتكردووە بۆ كۆبوونەوە بە مەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.


میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویانكردووەتەوە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆ كۆشكی حكومەت بانگێشتكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەک لەسەر دۆخی عێراق، كە كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 ئەنجامدەرێـت.


ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستپێشخەرییەكەی كازمی بۆ كۆتاییهێنانە بە ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان و دۆزینەوەی نەخشە رێگەیەكی گونجاو بۆ دەربازبوونی وڵات لە قەیرانەكان.


لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بە میوانداریی مستەفا كازمی لە كۆشكی حكومەت كۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.