كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی بانگێشتی کۆبوونەوە دەکات

مستەفا كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بانگێشتكردووە بۆ كۆبوونەوە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە مەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.


میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویانكردووەتەوە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆ كۆشكی حكومەت بانگێشتكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەک لەسەر دۆخی عێراق، كە كۆبوونەوەكە لە سبەی دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 ئەنجامبدرێـت.


ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستپێشخەرییەكەی كازمی بۆ كۆتاییهێنانە بە ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان و دۆزینەوەی نەخشە رێگەیەكی گونجاو بۆ دەربازبوونی وڵات لە قەیرانەكان.


لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بە میوانداریی مستەفا كازمی لە كۆشكی حكومەت كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.