كازمی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سعوودییه ده‌كات
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی سعوودییه ده‌كات.
بڕیاره كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه به به‌شداری عێراق، ئوردن، میسر، سعوودییه و وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسه‌كانی وزه، ئاسایشی خۆراك، هه‌ڕه‌شه ژینگه‌ییه‌كان، داهاتووی هاوكاریی و هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان له باره‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌كانه‌وه تاوتوێ ده‌كرێن.
عێراق له لایه‌ن، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعوود، پادشای عه‌ره‌بستانه‌وه بانگهێشت كراوه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: به‌شداریكردنی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه به‌رده‌وامیدانی ئه‌و پابه‌ندیانه‌یه حكومه‌تی به‌غدا گرتوویه‌تییه ئه‌ستۆی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان و پارێزگاریكردن له پێگه‌ی عێراق له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستگرتن به بنه‌مای میانڕه‌وی و پاراستنی هاوسه‌نگییه‌كان و خۆ به دوورگرتن له سیاسه‌تی میحوه‌ر و هاوپه‌یمانییه‌كان.